دوای بڕیاری نەهێشتنی لێبڕینی مووچە چی بکرێت؟

‌د. کاروان حەمەساڵح

لەگەڵ ئەوەدا کە مووچە بێ لێبڕین مافێکی شەرعی مووچەخۆرانە، هاوکات بڕیاری لابردنی لێبڕینی مووچە جێی دەستخۆشیە و هەنگاوی یەکەمە بۆ ئاشبونەوە لەگەڵ هاوڵاتیان.

بەڵام بۆ بەردەوامی ئەم بڕیارە بۆ مانگەکانی تر و زیادکردنی متمانە بە بڕیارەکانی حکومەت و دروستکردنەوەی هیوا بە هەنگاوەکانی چەکسازیی پێویستە؛

⚫ هەرێم بەرەوام بێت لە پابەندبوون بە ڕێکەوتنی لەگەڵ بەغدا (کە پێنج مانگی ماوە) بە ڕێگای سیاسی بێت یان ئیداریی و جێبەجێکردنی برگەکانی بودجەی 2021 ی عێراق.

⚫ پرۆسەی چاکسازی،

نەهێشتنی قاچاخچێتی،

کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ،

شەفافیەت لە داهات و خەرجی بودجە،  وەک بەدیل ئامادە بکرێت، لە ئەگەری نەناردنی ئەو برە پارەیەی کە لە غدادەوە دێت، کە حکومەت وەک پشتیوانێک لێی دەڕوانێت بۆ بڕیاری لابردنی لێبڕینی مووچە.

گەر نا وەک لە بڕیارەکە دەخوێنرێتەوە؛ ئەگەر گرفتێک لە ڕێکەوتنی هەرێم و بەغداد دروست بێت و هەرێم بەدیلی نەبێت، دیسانەوە گرفتیش لە مووچەی هاوڵاتیان سەرهەڵدەداتەوە، کە بە واتای جارێکی تر ناجێگیری سیاسی و ئابوری بۆ هەرێم و ناجێگیری دارایی بۆ گیرفان و بازاری هاوڵاتیان.



PM:05:11:25/07/2021

ئه‌م بابه‌ته 1096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی