دوو فەتوا یا کڵۆڵی ئەقڵ:

‌ئەحمەدی مەلا

یەکەمیان

١- کەس ناتوانێ ئەوە بزانێت کە چ ژنێک ئارەزووی لەسەر نامێنێ، پیریی و بەساڵاچوون خاڵێکی رێژەییە.

٢- حورمەت و رێزی ژن پەیوەندیی بەوەوە نییە کە کێ ئارەزووی دەچێتە سەر یا کێ ئارەزووی ناچێتە سەر.

٣- ژن کاڵایەک نییە تەنها لە سێکسدا کورت بکرێتەوە بەڵکو مرۆڤێک دەبێ تاکو دوا نەفەسی بەیەک چاو سەیر بکرێت.

٤- بەهای مرۆڤ ژن بێ یا پیاو لە کۆی ئەو پەیوەندییانە کورت ناکرێتەوە کە لە دەوری ئارەزوو چەقیان بەستوو بێ.

٥- ئارەزوو لایەنە ئاژەڵەییەکەی مرۆڤە. ئێمە دەبێ بەهاکانی دیکەی بۆ ئیزافە بکەین.
دووەمیان :
١- مێرد نوێژ بکات یا نا قابیل بە ژنێکە کە پێشتر هاوسەرگیرییان کردبێ.

٢- نوێژنەکردن هیچ پەیوەندییەکی بە بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵایەتییەوە نییە.

٣- پەیداکردنی بژێوی ژیان پەیوەندیی بە نوێژکردنەوە نییە، زۆرێک هەن نوێژ دەکەن و بە زەحمەی بژێویان وەدەستدەهێنن و پێچەوانەکەشی راستە، واتە نوێژ پێوەر نییە بۆ ئەم دنیایە.

٤- وازهێنانی ژن لە پیاوەکەی بە منداڵێکەوە و لە کۆمەڵگەی ئێمە ماڵوێرانییەکی کۆمەڵایەتیی گەورەی لێوە پەیدا دەبێ، بۆی هەیە ژنەکەش بە لارێدا ببات.

٤- لە کۆمەڵگەی ئێمە هیچ ستروکتورێک نییە کە بتوانێ ژن و منداڵێکی لەوجۆرە بگڕێتە خۆ و بژێوییان بۆ پەیدا بکات.

٥- گەورەبوونی منداڵێک بە بێ باوک ئاسەوارەکانی رەنگە زۆر لە نوێژنەکردن زۆرتر بن. تەواونەکردنی خوێندن و لەدەستدانی ئایندە و دوا رۆژ.

٦- هیچ بنەمایەکی ئەقڵانی بۆ ئەم فتەوایە نییە با دەیان عولەما لەسەردەمی جیاوازدا هەڵەی وایان کردبێ.


PM:01:05:05/05/2021

ئه‌م بابه‌ته 1912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی