ئەزانیین پارتی کوێی دێشێت!

‌ئومێد حەمە

کاتێک ئێمە کاندید بەرامبەر بە کاندیدی ڕەوتی سەدڕ و پارتی دادەنێین بۆ جێگرانی یەکەم و دووھەمی پەرلەمان و دەتوانیین بۆ ھەریەکەیان ٣٤ دەنگ مسۆگەر بکەین،ئەوە پارتی دەزانیت حەجمی ئەو ٣٤ کورسییە چەنێکە و چۆنە لەم خولەی پەرلەمان لە داھاتودا،بۆیە شاگردەکانی ڕاسپاردووە کە ھێرشەکانیان دەستپێبکەن.

کاتێک جەعفەر ئیمنکی دوای ھەڵبژاردنی عێراق بە ڕاستەوخۆ دەڵیت ئێمە دەنگەکانمان کەمی کردوە و لیژنەمان پێکھێناوە تا ھۆکاری ئەمە بزانیین چیە؟ماناکەی وازحە پارتی ترسی لێنشتووە کە مەرجەعیەت و حوکمڕانی لەژێر مەترسیە و لەم ھەڵبژاردنەی کوردستان نەوی نوێ دەبیت بەو ھێزەی کە گۆڕانکاری گەورە دەکات،و ئەم مەترسیەی بە شاگردەکانی وتووە.

وەک نەوەی نوێ بەردەوام دەبین لە خزمەت لەسەر ئەرزی واقع و دانە بە دانەی پەرلەمانتارەکانمان لەتەک کاری چاودێری و یاسادانان بەشیوەی مەیدانی لە ھەفتەی داھاتوەوە تا چوار ساڵی دیکە خزمەتمان دەستپێدەکات،و شەڕی گەورەمان ئەوەیە حوکمڕانی قۆڕخکراوە لەژێر دەستی جوت حزب لە کوردسیان دەربھێنین لەم ھەڵبژاردەی کوردستان،جا شاگردەکانیان دوو بژاردەیان لەبەردەستە!

یان ئەوەتا بەرەیەکی ناڕازی لەگەڵ نەوەی نوێ دروست بکەن و پێکەوە کار لەسەر نەھامەتێکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەین.

یان ئەوەتا تا ماون دەبێت شاگردی پارتی و یەکێتی بن و دەنگیان بۆ کۆکەنەوە و دواتر لەسەر سینییەک بیبەخشنەوە بە دەسەڵات.

چونکە ئەم شەڕی بە وەکالەتە بۆ کەس نەچۆتە سەر تا بۆ شاگردەکانی پارتی بچێتە سەر،گەل ھۆشیارە و چاو و گوێچکەی ھەیە و بە ڕاستەوخۆ شتەکان دەبینیت.


PM:12:39:13/01/2022

ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی