ئه‌نفال و داهێنان
ئاکۆ حەمەکەریم
له‌مجۆره كتێبانه‌دا كه توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادمیی و به تایبه‌ت نامه‌ی دكتۆرایه، (د. مه‌هدی فاتح عومه‌ر) ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌م به چاپی گه‌یاندوون، له‌دوای خوێندنه‌وه‌یان چه‌ند پرسیارێك دروست ده‌بێت. ئایا ناونیشانی ئه‌م كتێبه چه‌نده هه‌ڵگری گه‌ڕان و ماندووبوون بووه بۆ خوێندكاره‌كه، به تایبه‌تی ئه‌و تێكستانه‌ی ده‌ربڕی وێنای پرۆسه‌یه‌كی كوشنده‌ن چ جای مادی یان رۆحی، كه ئه‌ویش كۆمه‌ڵكوژییه، یان سڕینه‌وه‌ی شوناسه؟.
له‌م بابه‌ته‌دا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هێڵه سیاسییه گشتگیرییه‌كه‌ی ئه‌م نامه‌یه ناده‌م، به‌ڵكو به‌شێكی زۆر له راستی تێدایه كه به داخه‌وه ( میلله‌تێك زۆربه‌ی جار كاره‌سات و تراژیدیا‌كان ده‌كاته ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی، یان وێنای رووداوه‌كه به‌جۆرێك كاڵده‌كه‌نه‌وه، كه ریشه‌ی رووداو‌و كاره‌ساته‌كه له‌بیر خه‌ڵك ده‌به‌نه‌وه، یان بۆ به‌دبه‌ختی كاره‌ساته گه‌وره‌كان له ده‌رئه‌نجامدا ده‌بنه كۆمیدیا).
توێژینه‌وه گه‌ڕان و به‌دواچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورده به‌شوێن بابه‌تیكی دیاریكراودا كه ناونیشان ده‌روازه‌ی یه‌كه‌مه بۆ چوونه ناو جیهانێكه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ره‌چاوی كۆمه‌ڵێك په‌ره‌نسیپ و یاسا‌و رێسا ده‌گریت، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه هێشتا به‌و شێوه‌یه سه‌یری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بكه‌یت كه هه‌مان پێناسه‌ی كۆنی هه‌یه ( هونه‌ر بۆ هونه‌ر).
له‌لایه‌كی تره‌وه، هێنانه‌وه‌ی ئه‌و نموونانه‌ی سه‌باره‌ت به حیكایه‌ته‌كانی ئه‌نفال نووسراون، كه‌مێكیان نه‌بێت چ جای هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به حیكایه‌ته سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ئه‌نفاله‌وه نییه.
ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌كی سیاسی نه‌خشه بۆ دارێژاو بوو، لانی كه‌م سڕینه‌وه‌ی شوناسی رۆح و جه‌سته‌ی ئینسانه‌كان بوو، له كاتێكی دیاریكراودا، شوناس ته‌نها ئینسان نییه، به‌ڵكو شوێن و یاده‌وه‌رییه‌كان خه‌ون و خه‌یاڵی شاعیرانه‌و تریفه‌ی مانگه شه‌و پێكهاته‌ی رۆحی و مادی هه‌موو ئینسانێكه. ئایا له‌و كتێبه‌دا یه‌ك به‌ش له‌سه‌ر سرینه‌وه‌ی شوناس نوسراو و ئاماده‌كراوه. به دڵنیایه‌وه نه‌خێر، یاخود ئایا پرسارێكی تر جه‌وهه‌ری شوناسبوون و سڕینه‌وه‌ی ته‌نها له ئینساندا كۆده‌بێته‌وه، تاوه‌كو به دونیا بڵێت منیش هێلانه‌كه‌م خاپوور كراوه..؟.
سڕینه‌وه‌ی دیواری كه‌رامه‌ت
كه شاخه.. ئێمه شانازی گه‌وره‌مان هه‌ر وه‌ك چۆن له هه‌ندێك له ئه‌ده‌بیاتی جیهاندا كوردبوون په‌یوه‌سته به شاخه‌وه، چیتر شاخ نه‌ما، به‌مانای ماڵ نه‌ما، كه شاخ و دیواری ماڵه هاوسێ نه‌مێنێت، ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌وه‌ی فكر‌و ئه‌خلاق به شێوه‌یه‌كی تر سه‌یر بكه‌ین، چ مانایه‌ك ده‌مێنێت. جومله‌ی سیاسی جیاوازه له جومله‌ی ئه‌ده‌بیات، سیاسه‌ت كار له ئێستادا ده‌كات، ئه‌ده‌بیات خه‌یاڵ و چێژ و روئیایه بۆ ئاراسته‌یه‌كی دوورتر. من له‌گه‌ڵ وته‌كه‌ی رۆماننوس دۆستۆیسفسكیدام كه ( زۆربه‌ی جار ئازاره‌كانی ویژدان ده‌بنه چێژ)، ئه‌و له قوڵایی ژیان و بیركردنه‌وه‌وه له‌م وته‌یه ده‌ڕوانێت، ئه‌گه‌ر نا ئینسان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازار‌و خراپه‌كارییه‌كاندا رادێت، به‌هه‌مانشێوه چێژی لێوه‌رده‌گرێت. جه‌للادو قوربانی له مێژووی مرۆڤیایه‌تیدا، یه‌ك دۆخن به‌ڵام به دوو بیركردنه‌وه‌ی جیاواز.
له‌م كتێبه‌دا تێكه‌ڵاویه‌ك هه‌یه به دوو ئاراسته‌ی جیاواز، ئه‌وه سیاسه‌ته پاره ته‌خشان و په‌خشان ده‌كات بۆ یادكردنه‌وه بۆنه‌و رووداوه كاره‌ساتباره‌كان، ده‌یانه‌وێت به هه‌ر قازانج و به‌هانه‌یه‌ك بێت تاوه‌كو به بیانكه‌ن به رووداوێكی ئاسایی. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بۆ دونیای ئه‌ده‌ب جۆرێكی تره‌و ناكرێت وه‌ك گوتارێكی سیاسی رووت لێی بڕوانین، كه زۆربه‌یجار له درووشم و په‌خشانه سه‌رپێییه‌كاندا گوێبیستی بووین. كاری ئه‌ده‌ب ئاشكاركردن و روو هه‌ڵماڵینی هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ن كه ئاشكرا نین و ئاشكرا ناكرێن، به واتای گرنگی ئه‌ده‌ب له‌وه‌دایه ( ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یشاریته‌وه به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت، من به ده‌ربڕین و وێنای هونه‌ری ئاشكرای ده‌كه‌م). من پێم وایه له‌رێی ئه‌ده‌بیاته‌وه ده‌توانین دونیا بناسین نه‌وه‌ك له رێی درووشم و سیاسییه‌كانه‌وه.
ناچمه سه‌ر زۆرێك له‌و نمونانه‌ی كه هاوشێوه‌ی ئێمه ئازاری گه‌وره دراون، ولیه‌م سارۆیان نووسه‌ر ئه‌رمه‌نی، له دووره‌و په‌رێزیدا ویژدانی لای میلله‌ته‌كه‌ی بوو، ئه‌وه نووسه‌رانن به ویژدانی راستگۆیانه به دیار رسته‌یه‌كه‌وه داده‌نیشن، ئه‌وه سیاسییه‌كانیشن، دوای وتارێكی كرچ و كاڵ كه بۆیان ده‌نووسنه‌وه به ئارامی ده‌خه‌ون. ئه‌مه جیاوازییه‌كه. نایشارمه‌وه ده‌یان تێكستمان بۆ ئه‌نفال هه‌یه، له‌و كتێبه‌دا، هیچ تێكستێكی ( مامۆستا حه‌مه ساڵح دیلانم به‌رچاو نه‌كه‌وت، رۆماننوس عومه‌ر سه‌ید سێینه‌یه‌كی هه‌یه بۆ هه‌مان دۆخ، زیكزیكه، بازنه راخراوه‌كانی بابل، ئاشوبی سین و كۆڕی شین) پاشان رۆمان (پاكیزه‌كانی بیابان) عه‌بدولقادر سه‌عید..
سه‌باره‌ت به ئه‌نفال و داهێنان، ئێمه ده‌زانین كه ئه‌نفال چییه‌و چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئایا داهێنان پێناسه ده‌كرێت...؟.
ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا دوور‌و نزیك بۆی نه‌چووه، لاواندنه‌وه، شین و ئاهو حه‌سره‌تی شیعرییانه‌ی ژنه ره‌شپۆشه‌كانی گه‌رمیانه. به شیعرییه‌ت كردنی لاواندنه‌وه، خه‌سڵه‌تی رۆحی و هاواركردنه به‌رووی دونیادا، هاوارێكه بۆ ئاسمان، كه ئایا ئه‌م هه‌موو نا دادپه‌روه‌ییه له‌پای چی...؟.
له‌م كتێبه‌دا كه‌مترین سه‌رچاوه به‌كار هاتووه بۆ نووسینی ئه‌ده‌بیاتی ئێستا‌و به تایبه‌تی چیرۆك و رۆمان، په‌یوه‌ندییان به رووداوه گه‌وره‌كانه‌وه هه‌یه، هۆكاره‌كان زۆرن كاتێك توێژه‌رێك بیه‌وێت خۆی له‌م دۆخه بپه‌رێنێته‌وه، به بیانووی هه‌ندێك تێكست دوورن له توێژینه‌وه‌كه... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بابه‌تێكی هه‌ستیاره و ده‌كرێت له چه‌ند روویه‌كه‌وه بخوێنرێته‌وه، له كۆتایدا ئه‌نفال به واتای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رو ماڵدا بێ هیچ زیانێك، داهێنان له ئه‌ده‌بدا تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین رای جیاوازی گه‌وره نووسه‌ران هه‌یه كه له سه‌ری رێكنه‌كه‌وتوون، بابه‌تێكی تره.
دوا وشه‌م، كتێبی ( ئه‌نفال و داهێنان) په‌یوه‌ست نییه به زمان و جوگرافیایه‌كی دیاریكراو، ده‌پرسم ئایا پرۆسه‌ی ئه‌نفال و به جینۆساید‌كردن بادینان ناگرێته‌وه..؟، ئایا له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا هیچ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ته‌عبیریان له‌و دۆخه كردووه..؟.
PM:02:14:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی