موبادەرەکانی سەرۆکی هەرێم و ئەرکی ئێمە

‌ ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین

ئەگەر دەستی داگیرکەری ناوچەکە و ئیستیعماری خۆرئاوا یەک جار هۆکار بن بۆ ئەو نەهامەتیانەی بەسەر میللەتیی کورد هاتوە، ئەوا پەرتەوازە یی و بێ متمانەیی بە یەکتر، سەد جار هۆکارە و هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دانەمەزرێت. ئەم بۆچوونەش نەک هەر بە تەنیا لە کوردستانی عێراق، بەڵکو بۆ هەموو بەشەکانی تری کوردستان ڕاستە.

ماوە یەکە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان موبادە رە یەکی جددی  لە پێناو دیالۆگێکی نیشتیمانی گشتگیر لە پێناو بەدیهێنانی کۆدە نگیەک لە بە سیستێمازە کردنی سیاسە ت و ڕزگار بوون لە فەوزا و سەنگەر لە یەکتر گرتن دە ستپێکردوە. جێبەجێ کردنی ئەم ئەجندایە کارێکی ئاسان نیە. ئەویش چونکە کێشەکان بونەتە گرێ و، گرێکانیش کوێر بونەتە وە. لە لایەکیترە وە ژمارەی یاریچەەکانی ناو مەیدان زۆر بوون کە هەندێکیان هیچ مافێکی شەرعی و مەعنە ویان بەسەر هەرێمەوە نیە و، کەچی لەسەر چارەنوسی هەرێمی کوردستان خۆیان بە خاوە ن ماڵ و خاوەن بڕیار دەزانن. هەندێک لەم یاریچیانە دەرو دراوسێن، هەندێکیتریان سنووری وڵاتەکەیان بە دەیان هەزار کیلۆمەتر لە هەرێمی کوردستانەوە دوورە. خۆشمان لەناو خۆماندا چاومان بەیەکتردا هەڵ نایەت. بۆیە لە ناوخۆی خۆماندا بۆ تەعامولکردن لەگەڵ ئەم هەموو فاکتەرانە، پێویستمان بە پشوو درێژی، لێبوردە یی، مەبادیئی نەتەوەیی و سەلیقەی سیاسی زۆر زە ریف هەیە. 

ئەم موبادە رەیە بەرهەمی هەست کردنە  بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی. گرنگە ئەو ڕاستیە بزانین کە لە کۆڵ گرتنی ئەم ئەرکە قورسە نە موڵکی هیچ حیزبێکە و نە لە ئاکامی سەرکەوتنیدا کەسی پێ دەبێتە پاڵەوان. گەر ئەم موبادەرە یە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، تەنیا پاڵەوانی مەیدان گەلی کوردستانی عێراق دەبێ، کە کەرامە تی نیشتیمانی وپێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی هەست پێدەکات و چێژی لێ دەبینت. چونکە سەروەری نیشتیمان و یەکڕیزی و شەراکەتی ڕاستەقینە زامنی ئارامی سەرکەوتنمانن. بۆیە لەسەر هەمومان ئەرکێکی هەنوکەییە کە نەک تەنیا پشتیوانی لە موبادەرەکە  بکەین، بەڵکو بە هەموو توانای خۆمانەوە هاوکار بین. ڕۆژنامەنوسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەبێت پێشڕە و بن لە تەسویق کردنی دروستبوونی دیالۆگ و کۆدەنگی نیشتیمانی. ئەوان دەبێت بەشێک بن لە چارەسەر، نەک بەنزین بە ئاگردا بکەن. چالاکوانانی نیشتیمانپەروەر کە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چالاکن، نابێت ڕێگە بدە ن شاشەی لاپتۆپ و مۆبایلەکانیان ببێتە زبڵخانەیەک بە مەبەستی بێ بایەخ کردن و بچووک کردنەوەی ئەم هەونگاوە گەورەیە. ئێمەی  ئەندام و لایەنگرانی حیزبە سیاسیەکان، دەبێت خۆمان بە خاوەنی ئەم هەنگاوە بزانین و، تەنانەت بە گژ ئەو دەنگانەشدا بچینەوە کە مەبەستیانە ئەم هەوڵە پیرۆزە تێک بشکێنن. 

هیچ کام لە حیزبەکانی ئێمە بە ئەندازەی خاکی پیرۆزی کوردستان و ئاڵا کەمان خۆشەویست و پیرۆز نیە. ئێمەی حیزبەکان وەسیلەین و خزمەتکاری خەڵکین. هیچ خزمەتێکیش لە ڕەخساندنی کۆدەنگی و یەکڕیزی گنگتر و بەرزتر نیە، چو نکە وڵات بە پەرتەوازەیی ئیدارە ناکرێت. لە پێناو وە فا بۆ شە هیدە سەربەرزەکانمان و خانەوادە کانیان، لە پێناو پاراستنی کەرامەتی ئینسانیمان وە ک هاوڵاتی کوردستان، دەبێت واز لە کۆنە قین و ڕقەبەرایەتی بهێنین. ئەم موبادەرە یە  فرسە تە، با بە دەستی خۆمان بۆ هەزارە مین جار ماڵی  خۆمان وێران نەکەین و ئەم فرسەتەشمان لە کیس نەچێت. دڵنیابن هەموو کێشەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی کۆدە نگیمان هەنگاو بە هەنگاو چارەسەر دەبن.


PM:12:04:05/05/2021

ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی