واز له پارتی و ئه‌وانیتر بهێنن..!
عەدالەت عەبدوڵڵا
زۆر به ساده‌یی بیڵێین، له سیاسه‌ت و حزبایه‌تیدا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌و هۆكاره‌كانی پێشخستن و گه‌شه‌كردنی خۆت دیاری بكه‌یت، هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه، خاڵه‌كانی لاوازی و به‌هێزیی خۆتت لێوه دیار بێت. خۆت بناسیت و زانین_ی Knowledge به‌رده‌وام له‌باره‌ی هه‌موو ئۆرگان و ره‌گه‌زه‌كانی خۆت به‌رهه‌م بهێنیته‌وه، هه‌موو ئه‌كشن و جوڵه‌كانی تریش هه‌ر له‌دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.
هه‌ر پارتێكی سیاسی بیه‌وێت له‌م ستراتیژه هه‌ڵبێت و له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به دوای عه‌لاگه‌یه‌كدا بگه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كورتهێنان و پاشه‌كشه‌كانی خۆی پێدا هه‌ڵبواسێت و، له‌به‌رامبه‌ردا خۆی وه‌ك گروپێكی سیاسیی بێ گوناهـ، بێ هه‌ڵه، بێ لادان، بێ كێشه‌و بێ قه‌یران وێنا بكات، ئه‌وا دره‌نگ یان زوو، سه‌ره‌نجام و ئاكامی خراپتر به‌خۆوه ئه‌بینێت، چونكه زۆرجار سه‌ركه‌وتنی ئه‌وانیتری ركابه‌ر، له هیچی تره‌وه نایه‌ت ناسین و پاشان به ئامانجكردنی خاڵی لاوازییه‌كانی تۆ نه‌بێت وه‌ك هێزێكی سیاسی.
به درێژایی، دوو ده‌هه‌ی رابردوو، به دیاریكراویش دوای قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆیی هه‌رێم له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا(1994-_1998ز) كه قۆناغێكی گرنگی به‌خۆداچوونه‌وه‌ی سیاسییه له ئه‌زموونی باشووری كوردستاندا، ته‌واو باوه‌ڕم وابووه كه پێویسته هێزه سیاسییه‌كانمان، له‌بری دووركه‌وتنه‌وه له به‌رپرسیارێتییه‌كانی سه‌رشانی خۆیان به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌و ئه‌زموونی هه‌رێم و سیاسه‌تی یه‌كتر تۆمه‌تباركردن و یه‌ك شكاندن، له‌واقعی هه‌ڵه‌و لادان و كه‌موكوڕییه‌كانی خۆیان بڕوانن، باوه‌ڕی راستگۆیانه‌یان به دیفاكتۆی جیاوازیی سیاسی و فره حزبی هه‌بێت، هه‌ریه‌كه له رێی پرۆژه‌و خزمه‌تكردن و ستراتیژی نموونه‌سازییه‌وه ئیش له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و كۆكردنه‌وه‌ی بكات له ده‌وری خۆی، به‌تایبه‌تی ئه‌م پرسه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه هێشتا له به‌شی ئازادكراوی باشووردا نیوه‌ی خاكه‌كه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا نییه‌و له قۆناغی خه‌باتی رزگاریخوازیش نه‌هاتۆته ده‌ر‌و، له‌ولاشه‌وه له پیاده‌كردنی ئه‌زموونی دیموكراسیدا هیچ كه‌له‌پورێكی سیاسیی وه‌ك باكگراوه‌ندو پاڵپشت نییه بۆ گره‌نتیكردنی سه‌قامگیریی سیاسی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وا له پرسه چاره‌نووسسازه‌كانه، بگره چاره‌نووسی هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نیی باشووری كوردستان و رایه‌ڵی نێوانیشیانی پێوه به‌نده‌و جێی سه‌رنجی پارچه‌كانی تری كوردستانیشه.
ئه‌م پرسه بۆ كاتی تاقیكردنه‌وه دیموكراتییه‌كانی وه‌ك هه‌ڵبژاردنیش، هه‌ر راسته. پارته سیاسییه‌كان، له ده‌ره‌وه‌ی لۆژیكی ته‌قلیدییانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه به ئامانجكردنی ركابه‌رانی سیاسیی تێده‌كه‌وێت، پێویسته، به گیانێكی به‌رپرسیارانه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌ییه‌وه، چوار ساڵی ته‌واوی نێوان دوو خولی هه‌ڵبژاردن، بكه‌نه هه‌ل و ده‌رفه‌ت، بكه‌نه ئه‌و بنمیچه زه‌مه‌نییه‌ی كه تیایدا خۆیان رێك بخه‌نه‌وه، چاكسازی له خۆیاندا بكه‌ن، هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كانیان ده‌ستنیشان و چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌و ماوه مێژووییه، بكه‌نه پرۆژه‌یه‌كی كراوه بۆ ره‌خنه له‌خۆگرتنی بوێرانه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌ی زانستییانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، پشت به ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حزب و ده‌ره‌وه‌ی حزبیش ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان و هه‌لومه‌رجه له‌باره‌كان بۆ ئه‌و ئامانج و مه‌به‌ستانه، وه‌به‌ربهێنرێن.
هه‌ڵه‌یه‌و بگره هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌شه كه پارتی سیاسی، ئه‌و ماوه مێژووییه زێڕینه كه یاسا‌و ده‌ستووری وڵات ده‌یخاته به‌رده‌می له خۆ رێكخستنه‌وه‌و ئاماده‌باشی بۆ تاقیكردنه‌وه دیموكراتییه‌كان، له‌سه‌رویانه‌وه هه‌ڵبژاردن، هه‌رواو به ئاسانی به فیڕۆیان بدات، یان قه‌یران و كێشه‌كانی دوابخات، یان به چاره‌سه‌رنه‌كراوی به‌جێیان بهێڵێت. هه‌ڵوێستی وا بۆ پارتی سیاسی، هه‌ڵوێستێكی خۆكوژییه، چونكه ئه‌وه‌ی كه له‌و هه‌لومه‌رجه مێژووییه‌ی نێوان دوو خولی هه‌ڵبژاردندا بۆ خۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كان هه‌ڵده‌كه‌وێت، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا پارسه‌نگ ناكرێت.
هه‌ڵه‌یه‌كی(ی.ن.ك) وه‌ك هێزێكی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم و عێراقیشدا كه له‌م هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ده‌نگ و متمانه‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی له‌ده‌ستداوه، له‌وه‌دایه كه ساڵانێكی زۆره توانای وه‌به‌رهێنانی ماوه‌ی مێژوویی نێوان هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی هه‌رێم و عێراقی نییه بۆ خۆ ریفۆرمكردن و گۆڕانكاری دروستكردن و خۆ ته‌رخانكردن بۆ خزمه‌تكردنی دڵخوازی هاووڵاتیان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیشیدا.
ئه‌م هێزه، زۆر كات، ئه‌وانیتر، ركابه‌ره‌كانی، ده‌كاته ئارگیۆمێنتێكی لاواز بۆ ئه‌و پاشه‌كشانه‌ی كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دووچاری ده‌بێت. له‌وه‌ش زیاتر، فۆكه‌سكردنی زیاد له پێویست له‌سه‌ر پارتی و، ماوه‌یه‌كیش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و وێناكردنیان بۆ جه‌ماوه‌ری خۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌وه‌بن له هه‌ڵبژاردنێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر به ده‌نگ و كورسیی كه‌متر بێته ده‌ره‌وه، هه‌ڵوێستێكی ورد نییه‌و له ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆی دووری ده‌خاته‌وه.
جگه له‌وه، لێپرسراوانی ناو ئه‌م هێزه، زۆرجاریش، كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆیان كردۆته هه‌نجه‌ت بۆ گرفتی توانای ركابه‌رایه‌تیكردن و هاوكات، هه‌ندێجار، سازشكردنیش له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا، پاساوێك كه بێگومان، سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌نگده‌ر، كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی یه‌كێتی خۆیه‌تی، ئه‌وه ئیشی ئه‌م هێزه‌یه كه جڵه‌و و چاره‌سه‌ریان بكات. كاتێك كه له‌م پرسه‌شدا نه‌چیته پێشه‌وه، ئه‌وا ئیتر بێگومان كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌نگده‌ریش ناتوانێت به ئاسانی گره‌وی ئه‌وه‌ت له‌سه‌ر بكات كه بتوانی بچیته ژێر باری سووككرد.
سووككردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌شه‌وه.
به مانایه‌كی تر،(ی.ن.ك)، ساڵانێكی زۆره، له‌م گوتار‌و هه‌ڵوێسته پاساوسازییه‌دا ئه‌ژی بۆ حاڵی خۆی، ئاكام ده‌بینین له هیچ قۆناغێكیشدا فریای نه‌كه‌وتووه، نه به شه‌ڕی میدیایی ركابه‌رانی و، نه به پاساودانی كورتهێنانه‌كانی له‌پای كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆی.
له ئێستادا، جارێكی تر ده‌بینین كه ئه‌م هێزه، كه‌وتۆته‌وه ناو هه‌مان ژینگه‌ی سیاسییه‌وه، واته هه‌م كه‌وتووه به‌سه‌ر ده‌ره‌نجامێكی نه‌خوازراوی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا كه تیایدا، وه‌ك كورسی و وه‌ك جه‌ماوه‌ریش، گه‌ڕاوه‌ته دواوه‌و بگره زۆر چاو‌دێر له ئێستاوه وه‌ك سامپڵێك بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێم لێی ئه‌ڕوانن، هه‌م كه‌مترین كاتیشی له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی به جوڵه‌ی ماراسۆنی فریای بڕێك چاكسازی و گۆڕانكاری و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و هه‌ڵوێستی نوێی سیاسی و هاوپه‌یمانێتی تر بكه‌وێت و، بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بڕێك له‌و زیانانه كه‌م بكاته‌وه كه له‌م هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌ی عێراقدا لێی كه‌وتووه.
سه‌ره‌كیترین هه‌نگاویش، له ئێستادا، له‌دیدی ئێمه‌دا، هیچی تر نییه ته‌نها ئیشكردن نه‌بێت له‌سه‌ر خودی خۆی وه‌ك هێزێكی سیاسی. ده‌كرێ، پێش هه‌ر شتێك له‌مڕۆوه به شێوه‌یه‌كی واقعی و زانستی دیراسه‌ی ته‌واوی هۆكاره‌كانی كورتهێنانی ئه‌مجاره‌ی خۆی بكات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌داو، به راستگۆیی و ئیراده‌شه‌وه، یه‌ك یه‌ك بچێته سه‌ریان و ده‌ستنیشانیان بكات و سیناریۆی جیاجیاشی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان هه‌بێت.
پێش ئه‌و هه‌نگاوه‌ش، له هه‌ر سنورێكدا ده‌نگی پێویستی نه‌هێناوه، موجامه‌له‌ی لێپرسراوانی خۆی نه‌كاو، بێ دوو دڵی، له به‌رپرسیارێتیی ئه‌و سنورانه دووریان بخاته‌وه و ئه‌زموون و وزه‌ی نوێ تاقی بكاته‌وه، گۆڕانكاریی پێویستیش له ئۆرگان و كاربه‌ده‌ستانی و مه‌ئمورانی له‌ناو حكومه‌تدا ئه‌نجام بدات.
هاوكات به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كورت مه‌ودای هه‌بێت تا سه‌روه‌ختی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی گشتی هه‌رێم. ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستنیشانكردنی زانستییانه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان و كێشه‌كان و به‌تایبه‌تیش خاڵه لاوازییه‌كانی حزبه‌كه خۆی بێت، پشت به‌و ستراتیژه ببه‌ستێت كه پارتی سیاسی، به‌بێ متمانه و ره‌زامه‌ندی و خزمه‌تكردنی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هیچ نییه، دواتریش ئیشكردن له‌سه‌ر خاڵی لاوازی هێزه‌كانی به‌رامبه‌رو ركابه‌ران.
PM:10:13:17/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی