چوار ساڵی ئایندە بۆ کورد سەخت دەبێ لە عیراقدا

‌ سالار مه‌حمود

پێشهاتە سیاسیەکانی دوای هەڵبژاردنی پێشوەخت وا دەردەخەن کە چوار ساڵی ئایندە بۆ کوردستانی عیراق سەخت دەبێت. پێویستە کورد بە وەرەقەی نیشتمانیەوە بەشداری لە حکومەتی تەوافقی عیراق بکات.

لە پۆست گرنگتر رێکەوتنە لەگەڵ لایەنی براوەی شیعە لەسەر وەرەقەی سیاسی.

هەوڵی لایەنە عیراقیەکان بە سونەو شیعەوە بۆ پیاچونەوەیە بە دەستوری هەمیشەیی، ئەم هەنگاوە بە زیان بۆ مافە دیموکراسی و نیشتمانیەکانی کورد لە کوردستانی عیراق تەواو دەبن. باشترە لایەنە کوردیەکان پێکەوە رێک بکەون و بەیەک تیم لەگەڵ لایەنە عیراقیەکان بکەونە گفتوگۆ.

٦۳ کورسی نەکەمە نە زۆر بۆ کورد، لەوە گرنگتر وەک پێکهاتەی کورد بچنە ناو دانوستانەکانەوە.

چوار ساڵی ئایندە لە چوار ساڵی رابردوو زیاتر دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆ دروست دەبێت لەلایەن وڵاتانی ناوچەییەوە. هەر دەستوەردانێکی دەرەکی بە زیانی کورد تەواو دەبێت.


PM:06:30:18/10/2021

ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی