كاتی ئاشتبوونەوەیەکی گشتی لەسەر ئاستی بەرپرسی حزبەکان نەهاتووە؟

‌عمید سەرحەد قادر

ڕەوشی عێراق و کوردستان ئاڵۆزەو بەرەۆ ئاڵۆزتر دەڕوات وا بۆ ماوەی هەش مانگ زیاترە هەڵبژاردن کراوە تائێشتا نەتوانراوە حکومەت پێکبهێنرێت هیچ ئاسۆیەک نیە بۆ دروستکردنی ئەو حکومەتەوە هیچ بەرەو پێشچون و لێکنزیک بونەوەیەک نیە  لەتێوان لایەنە سیاسیەکان چ لەبەغداو چ لەهەرێم ..

هەواڵی دروستکرنی حکومەت لەڕاگەیاندنەکانە دوبارەو چەند بارە دەبنەوە ئەم دەکرێتە سەرۆک کۆمارو ئەو دەکرێتە سەرۆک وەزیران و ئەمە قسەی هەرکاکێکەو بۆ خۆی دەیکات زۆر جاریش ڕاکان جبوری دەکرێتە زیندانەوە جا نازانم کەسوکاری ڕاکان دەتوانن سەردانی بکەن لەزیندان یاخودنا؟ هەندێ جاریش ڕاکان دەردەکرێت ليژنە ي طبيعع بکە ركوك دروست ده كريت به خه ياڵ پێشمه رگەده گەرينه وه حوكمه تي محلي له كه ركوك ته شكيل ده كه ن لێدراني گاڵته جاري زۆر ده درێت..

لەدوای هەڵبژاردنەکانیش سارۆخ نان بەهەرێمەوە زیادی کردوە بەئاشکرا لەژێر ناوی جۆراوجۆر بەم شێوەیەش ڕەوشی هەرێم خراپ بووە.
جگە لەبڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی هەندێ دڵحۆش و هەندێ خۆشحاڵ نین و دژی بڕیارەکەن هەواڵی کشانەوەی کۆمپانیا نەوتیه بیانیەکان  ئه مانه بون به هه واڵي رۆژانه

وکشانەوە ڕەوتی سەدر بەهەمان شێوە  بەدڵنیایەوە سەدریش تەماشاکەر نابێ زۆر زيره كه له شەقام جوڵانن ئەگەر حکومەتیێکیش بێ ئەو دروست بێ پێدەچێ تەمەنی کۆرت بێ بیڕوخێنێ.

لەماوەی هەفتەیەکدا سێ جار بەساروخ لەکۆمپانیای کۆڕمۆر درا ۱۰ ڕۆژ نابێت لەڕاگەیاندنەکانەوە بینیمان بەرپرسانی سوپای عێراق و وەزارەتی بەرگری عێراق هاتنە هەولێر پێشوازیان لێکرا لەئاستی سەرۆکایەتیەکانی هەرێم دەس خۆشیان لێکرا..

ئەمڕۆیش بڵاوکرایەوە کەسوپای عێراقی هێزی جوڵاندوە  لەلایەدیکەوە نمایشی سەربازی فرقەیەکی سوپایش بڵاوکراوەتەوە جگە لەوەش لەئاستی میحوەرەکان زۆر بەشانازیەوە وێنە گیراوەو بڵاوکراوەتەوە کەچۆن،جێش و پێشمەرگە کۆبونەتەوە  شاندی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدای کردوە زۆر جاریش مژدەی لیوا هاوبەشەکانیش وەک مزایەدە بەهەواڵێک بڵاو دەکەنەوە  ماوه يه ك گەرانه وه ي پێشمه رگە مانشيتي هه واڵەكان بوو باشە دەبێ ئەم موزایەدەوە مجامالەی بۆچی بێ؟

 پرسارێکی دیکە هەن تۆبڵێ ی ساروخه كان لەسنوری ووڵاتی ترەوە بێن یان هەواڵگری عێراق زانیاری نەبێ یان لەناو حکومەت حکومەتێکی به هێزتر هەبێ کەوابێ ئیتر خۆ هەڵخەڵاندنەوە قسەی باق و بریق بەس نیە
كاتي ئاشت بونه وه يه كي گشتي له ئاستي به رپرسي حزبه كان نه هاتوه؟


PM:10:52:25/06/2022

ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی