چاڵەکەی پارتی بۆ نەوشیروان مستەفا، کێی تێکەوت؟!

‌هوشیار عه‌بدوڵا

1
دیقەت بدەن ئەو زوڵمەی لە کاک نەوشیروانیان کرد چۆن هاتەوە رێیان؟! هەر ئەو ئاڕاستەی ناو پارتی بە تۆماری ساختە و مۆنتاژکراو تۆمەتباریان کرد کە گوایە ویستویەتی کاری تیرۆریستی دژی کونسوڵخانەکان ئەنجامبدا! کەچی وا خۆیان لەبەردەم کونسوڵخانەکان ماسکیان کەوت و رووی راستەقینەیان ئاشکرابوو!.

جیاوازی نێوان سیناریۆکەی ئەوسای ئەوان و حەقیقەتەکەی ئێستا ئەوەیە، ئەوسا کونسوڵخانەکان هیچ بایەخیان بە تۆمەتەکانی پارتی نەدا و بەردەوامبون لە سەردان و رێزگرتنی کاک نەوشیروان، بەڵام ئێستا بە توندی لە دژی کردەوەکەی ئەو باڵەی پارتی هاتونەتە دەنگ و ناچاریان کردن بەپەلە روونکردنەوە بدەن.

2
ئەو وەزیرانەی گۆڕان کە بە پاساوی سەربەخۆیی دادگاکانی هەرێم نایانەوێ دژی ئەو سزایە بن کە بەرامبەر چالاکوانانی بادینان دەرکراوە، ئایا ئەوەیان بیر ماوە کە هەمان سیستم و عەقڵیەت و دادگا بوو کە بریاری دەستگیرکردنی بۆ نەوشیروان مستەفا دەرکرد؟! ئەوسا و ئێستا چی گۆڕاوە؟ ئەوان یان دادگا؟


PM:02:52:09/05/2021

ئه‌م بابه‌ته 1624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی