ئەگەر لیستە ناڕازییەکان یەک بونایە
حاکم شێخ لەتیف
یەکێتی لە ناو هەرێمی کوردستان 338 هەزار دەنگی هێناوە بە کەرکوک و ناوچەکانی تری دەرەوەی هەرێم 530 هەزار دەنگی هێناوە و بۆتە خاوەنی 18 کورسی.
لایەنە ناڕازییەکان بە هەموویان 506 هەزاریان هێناوە تەنها 13 کورسییان هێناوە، ئەگەر یەک لیستیان تەنها بۆ هەڵبژاردنەکە پێکبهێنایە بە دڵنیاییەوە دەنگە پوچەڵەکانیش کە 281 هەزارە دەنگیان پێدەدان واتە دەبوونە 787 هەزار و لەوانەیە بایکۆتیش کەمتربوایەتەوە و دەیەها هەزار دەنگی تریشیان پێدەدرا.
ئیترخۆتان حیسابی کەن بزانن چەند کورسی ئەکرد لانی کەم 10 کورسی تر بەرەو ژوور زیادیان دەکرد، بۆ هەموویان لەکاتێکدا خۆیان دەیانزانی کە سیستەمی سانت لیگۆی کارپێکراو لە بەرژەوەندی حیزب و لیستی بچووک نییە.
زۆر داوامان کرد، بەڵام خۆپەرستی و بەرژەوەندی حیزبی و کەسی وای لێکردن هیچ نەبینن.
ئەگەر یەک لیستی دروست نەبێت بۆ داهاتوو، پێویستە هەڵمەتێکی بەرفراوانی رێکخراو لە هەموو کوردستاندا رابگەیەنین و راشددەگەیەنین
AM:11:55:12/11/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی