كازمی: عیراق به دۆخێكی سه‌خت و قەیرانێكی ئاڵۆزی ئابوری‌دا تێده‌په‌ڕێت
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عيراق دەڵێت کە دۆخێكی سه‌خت و قه‌یرانێكی ئاڵۆزی ئابووری بەرۆکی وڵاتی گرتوەو هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و بێ پلانی گه‌ڕانده‌وه.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کاتی بینینی بریندارێكی هێزە ئەمنییەکاندا رایگەیاند کە بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن و پلاندانانەوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دروست بووە وتیشی "لە جەژنی پۆلیسدا بەڵێنم پێدان کە بە شەخسی بەدواداچوون بۆ کەیسەکانتان بكەم، ئەمڕۆ ئامادەبوونی من لەگەڵ تۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانە."
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رووی له بریندارانی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد و وتی: دوای تێپه‌ڕاندنی سه‌ختییه‌كان ته‌واوی مافه‌كانتان پێ ده‌درێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی به‌دواداچوون بۆ مافه‌كانتان پێكده‌هێنرێت و له ئاینده‌دا چه‌ند دیدارێكمان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامبدرێت.
PM:11:56:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت