دوو موشه‌كی ئێران له‌ نزیك كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكا كه‌وتنه خوارە‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند كه‌ موشەكی دیكەی بالیستی دوور مەودایان تاقیكردۆتەوە و ئامانجەكانی خۆیان لە دوری 1800 كیلۆمەترەوە لە ناو زەریای هیندی پێكاوە، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت دوو مووشه‌كی ئێران له‌ نزیك كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكا كه‌وتنه‌وه‌.

تۆڕی هه‌واڵی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكا بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ زه‌ریای هیندی دوو موشه‌كی ئێران له‌ دوریی 164 كیلۆمه‌ته‌ر له‌ كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكا له‌ جۆری "نیمیتز" كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌رپرسێكی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا به فۆكس نیوز-ی وتووه‌ كه‌ "كه‌شتی "نیمیتز"ی فڕۆكه‌هه‌ڵگر، له‌ نزیكی ته‌قینه‌وه‌ی موشه‌كه‌ دوورهاوێژه‌كانی ئێران بووه‌ و پارچه‌كانی موشه‌كه‌كه‌ به‌ هه‌موو لایه‌كدا بڵاوبوه‌ته‌وه‌، ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ "یه‌كێك له‌ موشه‌كه‌كان، له‌ دوریی 32 كیلۆمه‌تر له‌ كه‌شتیه‌كی‌ بازرگانی‌ كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

پێشتر ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سوپای پاسدارانی ئێران هەستاون بە ئەنجامدانی سێیەم تاقیكردنەوەی موشەكی بالیستی دوور مەودا، هەروەها لە دوری 1800 كیلۆمەترەوە ئامانجەكانیان لەناو زەریای هیندی پێكاوە. 

لەڕۆژانی 5 و 6ی ئەم مانگەدا، ئێران بە دوو قۆناغی دیكە تاقیكردنەوەی موشەكی ئەنجام داوە و رایگەیاندووە، "ئێمە هێرش ناكەینە سەر هیچ وڵات و لایەنێك، بەڵام دەستدرێژیش لە كەس قبوڵ ناكەین".

ناكۆكییەكانی ئێران و ئەمریكا لە سەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا گەشتە لوتكە، هەریەك لەو دوو وڵاتە یەكتریان بە پێشێلكردنی رێككەوتنەكان و یاسا نێودەوڵەتییەكان تۆمەتبار دەكرد.
 
لە دوا پێشهاتیشدا، ئێران زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە رێژەی %20 زیادكرد، كە ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی ترەمپ بریار بدات لە دوا هەفتەی دەسەڵاتیدا، زنجیرەیەك سزای نوێ بەسەر ئێران بسەپێنێت.


PM:11:23:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو