حکومەتی عیراق یاریگایەک بۆ هەڵەبجە دروست دەکات
وێستگە نیوز- کامەران کەریم
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق یاریگایەک بۆ هەڵەبجە دروست دەکرێت.
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە وێستگە نیوز-ی ڕاگەیاند:" ئەمڕۆ 16/1/2021 پێشوازیمان کرد لە نوێنەرانی کۆمپانیای ئاڤا سپۆرت کە لەلایەن وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق ( کابتن عەدنان دەرجال) راسپێرابوون کە یاریگایەک چاکبکرێت بۆ وەرزشکاران."
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە وتیشی:" لە سەردانهكهیان بۆ هەڵەبجە لە ٢٧/١١/٢٠٢٠ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەو بەڵێنەی بە وەرزشکاران و یانەکان دا، کە یاریگایەک بۆ وەرزشکاران چاک بکات، بۆ ئەو مەبەستە یاریگای ئاسۆ دەستنیشان کرا".
بڕیاریشە دوای چاککردنی یاریگاکە (یانەی وەرزشی هەڵەبجە و یانەی وەرزشی پەیام و تیپە میلیەکانی هەڵەبجە) ئەو یاریگایە بەکاربێنن بۆ ڕاهێنان و خولەکان و وەرزشکاران سوودمەند بن لەو یاریگایە شانبەشانی یاریگای شاهۆ حەمەفەرەج.
PM:10:46:16/01/2021
ئهم بابهته 1484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت