پۆلیسی سلێمانی دوو تەقەكەر دەستگیر دەكات


وێستگە نیوز-
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دوو تەقەكەریان دەستگیركرد كە لەچەند شوێنێكی شاری سلێمانی تەقەیان كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، پاش ئەوەی دوو تۆمەتبار چەند جارێك و لەچەند شوێنێكی جیاوازدا تەقەیان كردووە ببوونە ھۆی بێزاركردنی خەڵك و دروستبونی ترس و دڵەڕاوكێ، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارە ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەنراوەكە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری ئێشكگر، دوێنێ ھەردو تۆمەتبارەكە دەستگیر كران بەناوەكانی (ت، ع، م لەدایكبووی ٢٠٠٣) و (ب، ن، ج لەدایكبووی ٢٠٠١) بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.



PM:06:42:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو