تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بەکۆرۆنای راگەیاند


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 43 توشبووی نوێی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراون، هەروەها 977 توشبووش چاکبوونەتەوە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەدوێنێوە سێ هەزار و 134 پشکنینی تایبەت بەکۆرۆنا کراوە و لەو ژمارەیەش 43 توشبووی نوێی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا  977 توشبووش چاکبوونەتەوە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە کەیەکێکیان لەسلێمانی و ئەوی دیکەشیان لەپارێزگای دهۆک بووە.


PM:01:12:16/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 2036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو