بەڤیدیۆ.. کونسوڵی بەریتانیا لەچیای گۆیژەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

‌جەیمس سۆرنتن، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەرێمی کوردستان

وێستگەنیوز-

جەیمس سۆرنتن، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا سەردانی شاری سلێمانی کردوە و لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان، بەرپرسانی حکومەتی خۆجێی و رۆژنامەنوسانی ئەو شارەدا کۆبووەتەوە و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و شوێنە سروشتییەکانی ئەو پارێزگایە ناوچەی مەزنن.

جەیمس سۆرنتن، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەرێمی کوردستان لەچیای گۆیژەی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و لەبارەی دواین سەردانی بۆ شارەکە باسی لەوەکردوە، خۆشحاڵە بەسەردانیکردنی بۆ سلێمانی، بەگوێرەی توانا سەردانی ئەوپارێزگایە دەکات و یەکەمجارە سەردانی چیای گۆیژە دەکات.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەشی بۆ شاری سلێمانی باسی لەوەکردوە، لەو سەردانەدا بۆ سلێمانی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسیەکان، حکومەتی خۆجێی سلێمانی، کەسانی ئەکادیمی و رۆژنامەنوسانی شارەکە کۆبووەتەوە و وەک بەشێک لەکاری دیپلۆماتکاری پێویستە بگەڕێت و چاوی بەزۆرترین خەڵک بکەوێت بۆ تێگەیشتن لەو ناوچەیەی کە نوێنەرایەتی لێدەکات.



AM:10:51:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت