سکرتێری پەرلەمانی کوردستان: پێویستیمان بەرێکخستنەوەی نێوماڵی کوردستانی هەیە


وێستگەنیوز-

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستی بە یەکدەنگی هەیە و بەپێویستی دەزانن هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان لە چوارچێوەی ماڵێکی کوردستانیدا خۆیان رێکبخەنەوە.

مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەشکردوە، "بارودۆخ و ئەو رەوشە سیاسی و ئابووری و سەربازییەی کە ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تێیدا گوزەر دەکات، پێویستی بە یەکریزی و رێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردستانی هەیە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "گرنگە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان لە چوارچێوەی ماڵێکی کوردستانیدا بەرنامە و کار و هەوڵەکانیان رێکبخەن".

پێشوتریش لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەکۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم سەرەڕای پێویستی چارەسەرکردنی کێشەی دارایی و موچەی فەرمانبەران، بەپێویستیان زانیوە لایەنەکان لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا خاوەنی یەک وتاری سیاسی بن.


AM:09:31:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت