كه‌شناسی عیراق: له‌ رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ تا سێشه‌ممه‌ پێشبینی بارانبارین ده‌كرێت

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەریەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا پێشبینی بارانی مامناوەند و چڕ دەکرێت، هاوکات، لە رۆژی چوارشەممەوە بارستە هەوایەکی زۆر سارد وڵات دەگرێتەوە و بە ساردترین پاڵەپەستۆی دادەنێت تا ئێستا.


مەحمود عەبدوللـەتیف، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق بە کەناڵی سۆمەریە نیوزی راگەیاندووه‌، لە رۆژانی یەكشەممە تا سێشەممە پێشبینی باران بارینی مامناوەند و بەفربارین لە ناوچە شاخاویەکان دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژی چوارشەممەوە بارستە هەوایەکی ساردی سیبیری روو لە عیراق دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن بەجۆرێك لە ناوچە شاخاویەکاندا لە ژێر سفری سیلیزی دەبن.

راشیگەیاند، لە باشوری وڵاتدا پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە سفری سیلیزی لە ناوچەکانی باشوری وڵاتدا بەهۆی بارستە هەوای سیبیری کە ناوچەکە دەگرێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی  و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکەوە و دەبێتە هۆی هانتی شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر بارین.

بەگوێرەی پێشبینییەکانیش، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا چەند شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پێدەچێت لەچەند رۆژی داهاتووشدا شەپۆلی دیکەی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە.


AM:08:37:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 8884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو