ئێران بۆیەکەمجار ڤیدیۆی موشەکبارانکردنی بنکەیەکی ئەمریکای لەعێراق بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

دەزگاکانی راگەیاندنی ئێران بۆیەکەمجار ڤیدیۆی موشەکبارانکردنی بنکەی عەین ئەلئەسەدی تایبەت بە هێزەکانی ئەمریکایان لەرۆژئاوای عێراق بڵاوکردەوە.

لەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کەژوری ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران فەرمان دەکات بە موشەکبارانکردنی بنکەی عەین ئەلئەسەد کەدەکەوێتە پارێزگای ئەنبار و روداوەکەش وەک تەقینەوەیەکە لە بنکەکە دەردەکەوێت.

دوای ئەوەی بەرەبەیانی رۆژی سێی کانونی دووەمی ساڵی 2020 لە هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران، پێنج رۆژ دواتر ئێران بە موشەکبارانکردنی بنکەی عەین ئەسەد و بنکەیەکی تری ئەمریکیەکان لە هەولێر، هەڕەشەکانی بۆ تۆڵە سەندنەوە جێبەجێکرد.

بەوتەی سوپای پاسدارانی ئێران لەو هێرشەدا "80 سەربازی ئەمریکا کوژراون و ژمارەیەکی زیاتریش لەناو ریزی هێزەکانی سوپای ئەمریکادا کوژراون"، بەڵام ئەو ئامارە لەلایەن ئەمریکاوە پشتڕاستنەکراوەتەوە و بە پێی هەواڵێکی واشنتۆن پۆست لە هێرشەکەدا "هیچ سەربازێک نەکوژراوە، بەڵام چەند سەربازێک بە هۆی لێکەوتەکانی شەپۆلی تەقینەوەی موشەکەکان رەوانەی بنکەی تەندروستی عەین ئەسەد کرابوون و زيانێکی زۆريش بەر بنکەکە کەوتووە".

هـ.هـ


AM:08:26:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو