چارەسەری گێژبوون لە رەمەزاندا




لەدوای بەربانگ، هەندێک لە رۆژووگران تووشی گێژبوون و شەکەتی دەبن، بەهۆی گۆڕانکاری لە سیستمی خۆراکیاندا، پێگەی " hiamag" بۆ هاوکاریکردنی رۆژووگران باس لە چەند رێنماییەک دەکات.

بۆ ئەوەی گێژنەبیت و هاوشێوەی رۆژانی ئاسایی بیت، ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە:

1-بایەخ بە خواردنی خورما بدە، لەکاتی رۆژوو شکاندن.

2-کاتێک پارچەیەکت شیرینی دەخۆیت، ئاو بخۆرەوە بەدوایدا، بۆ ئەوەی جێگای کەمی شلەمەنی بگرێتەوە لە لەشدا.

3-دوای رۆژوو شکاندن، بە زەڵاتە یان شۆربا دەستپێبکە، پاشان دوای نیو کاتژمێر ژەمی سەرەکی بخۆ.

4-هەوڵبدە ژەمی سەرەکیت پێکهاتبێت لە پرۆتین و ریشاڵی و نیشاستەکان.

5-راستەوخۆ دوای ژەمی ئێوارە مەخەوە.

6-دوو کاتژمێر دوای نان خواردن، وەرزش بکە.

7-لەدوای ژەمی ئێوارە راستەوخۆ شیرینی مەخۆ.

8-پاش یەک کاتژمێر لە نان خواردن، ئینجا خواردنەوە کافاینەکان بخۆ، وەک چا و قاوە.

9-هەوڵبدە رۆژانە خواردنەکانت بگۆڕە، پێویستە جۆراوجۆر بێت.


PM:02:38:27/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 7744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو