ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی: چه‌كداره‌كانی حه‌ماس هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌دزن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له پلاتفۆڕمی (X) بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی:
*تیرۆریسته چه‌كداره‌كانی حه‌ماس كه هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌دزن
* له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ڕێكخراوی تیرۆریستی حه‌ماس بانگه‌شه‌ی ناڕاستی ده‌رباره‌ی برسیكردنی به‌مه‌به‌ست له كه‌رتی غه‌ززه بڵاو كرده‌وه.
* سوپای ئیسرائیل گرته ڤیدیۆییه‌ك كه له 25ی ته‌مموزدا گیراوه بڵاوده‌كاته‌وه و تیایدا چه‌كدارانی حه‌ماس ده‌ركه‌وتوون كه به زه‌بری هێز هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌دزن كه گه‌یه‌ندراونه‌ته كه‌رتی غه‌ززه و رێگری ده‌كه‌ن له گه‌یشتنیان به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
* به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شه ناڕاستانه‌ی حه‌ماس سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چه‌كداره‌كانیان هاوكارییه‌كان ده‌پارێزن، زانیارییه‌كان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه چه‌كداره‌كانی حه‌ماس كاریان كردووه بۆ دزینی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان له دانیشتووان.
* حه‌ماس ئه‌و هاوكارییانه ده‌دزێت كه ده‌چێته ناو كه‌رتی غه‌ززه بۆ مه‌به‌ستی خۆی و نه‌هامه‌تی دانیشتوان پشتگوێ ده‌خات. ئه‌م گرته ڤیدیۆییه جارێكی تر ده‌یسه‌لمێنێت كه حه‌ماس لایه‌نی سه‌ره‌كییه كه زیان به دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌گه‌یه‌نێت.
AM:11:40:29/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت