قایمقامی قەزای چەمچەماڵ: کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەی تەکیە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەموزی 2025، درۆنێک لە شاخی تەکیە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتە خوارەوە.
رەمەک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دەوروبەری کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی دەنگی تەقینەوەیەک لە شاخی تەکیە بیسترا دوای چوونی هێزە ئەمنییەکان دەرکەوت درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە و هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە".
AM:11:48:15/07/2025
ئهم بابهته 1316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت