ناتانیاهۆ: كوشتنی خامنه‌یی دۆخه‌كه هێورده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری كوشتنی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران به‌دوور نازانێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ABC News، ناتانیاهۆ وتی: "هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌توانێت گرژییه‌كان زیاتر بكات".
پێشتر سه‌رچاوه ئه‌مریكییكان به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاند كه تره‌مپ له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا دژایه‌تیی پلانێكی ئیسرائیلی بۆ كوشتنی خامنه‌یی كردووه، به‌پێی ئه‌وه‌ی تاران تا ئێستا هێرشی نه‌كردووه‌ته‌سه‌ر هیچ ئامانجێكی ئه‌مریكی.
هاوكات ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه "دیكتاتۆری ئێران له هه‌ر شوێنێك بێت" به‌ئامانج ده‌گرن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دوای ئه‌وه‌ی په‌خشی ده‌وڵه‌تی ئێران له تاران كرایه ئامانج.
كاتز له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ده‌زگای په‌خشی رژێمی ئێران كه به‌رپرسه له پڕوپاگه‌نده و هاندان، كرایه ئامانج... دوای چۆڵكردنی به‌رفراوانی دانیشتوانی ناوچه‌كه".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل راشیگه‌یاند كه "دیكتاتۆری ئێران له هه‌ر شوێنێك بێت لێی ده‌ده‌ین".
PM:08:11:16/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت