قوباد تاڵەبانی: لەدەستدانی کەریم شەنگالی مایەی نیگەرانی هەموو ئەو کەسانەیە کە رۆژێک لەڕۆژان کاریان لەگەڵ کردووە


وێستگەنیوز_

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو کەریم شنگالی دەکات و دەڵێت: کەریم شنگالی لەچەندین وێستگەی جیاوازی ژیانی سیاسەت و دەوڵەتدارییدا رۆڵی بینیوە وەک کەسایەتیەکی نیشتمانی و سەرڕاست.

دەقی پرسەنامەکە:

بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کەریم شنگالی

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (کەریم شنگالی)م بیست.

کۆچکردوو کاک کەریم لەچەندین وێستگەی جیاوازی ژیانی سیاسەت و دەوڵەتدارییدا ڕۆڵی بینیوە وەک کەسایەتیەکی نیشتمانی و سەرڕاست. لەدەستدانی کاک کەریم مایەی نیگەرانی هەموو ئەو کەسانەیە کە رۆژێک لەڕۆژان کاریان لەگەڵ کردووە بەتایبەتیش ئێمە کە لە کابینەی حکومەتی هەرێم کاری پێکەوەیی و دەوڵەتداریمان کردووە.

بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمی خانەوادە و هاوڕێیانی کۆچکردووم و پرسەو سەرەخۆشیان لێ ئەکەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران


PM:08:28:10/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو