نێچیرڤان بارزانی: کەریم شەنگالی هه‌ميشه به گيانێكى به‌رزى به‌رپرسياريه‌تى و نيشتمانپه‌روه‌رييه‌وه كارى ده‌كرد
وێستگەنیوز_
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کەریم شنگالی کرد و دەشڵێت، "ئەو هه‌ميشه به پاكى، دڵسۆزى و به گيانێكى به‌رزى به‌رپرسياريه‌تى و نيشتمانپه‌روه‌رييه‌وه، كارى ده‌كرد."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له ناخه‌وه سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مي قووڵ بۆ كۆچى دوايى كه‌ريم شه‌نگالى پێشکەش بە بنەماڵە، کەسوکار، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەم، کۆچکردوو ته‌مه‌نێكى درێژى به خه‌بات، پێشمه‌رگايه‌تى و كارى دڵسۆزانه له‌پێناو دۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد، ماندووبوون و ره‌نجێكى زۆرى له رۆژانى سه‌ختى شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا كێشا. له‌دواى راپه‌ڕينيشه‌وه به‌رده‌وام و بێ بڕانه‌وه له ئه‌ركدا بووه."
ئاماژەی بەوە کردووە، "ئه‌زموونى كه‌سى و نزيكم له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو كه‌ريم شه‌نگالى و چه‌ندين ساڵ پێكه‌وه كاركردن، شاهدى ئه‌وه‌يه كه ئه‌و هه‌ميشه به پاكى و دڵسۆزى و به گيانێكى به‌رزى به‌رپرسياريه‌تى و نيشتمانپه‌روه‌رييه‌وه، كارى ده‌كرد."
ئەمرۆ سێشەممە 10ـی حوزەیران، کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی پێشووی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری پێشووی نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا، ناسراو بە کەریم شنگالی، ساڵی 1950 لەدایکبووە و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان بووە. لە ساڵی 2022دا کەریم شنگالی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چووە دەرەوە و لە حوزەیرانی 2022دا گەڕایەوە، لەو کاتەوە لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو.
کەریم شنگالی دوای راپەڕینی کوردستان، ساڵانی 1993 - 1994 بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بووە و لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و هەشتەمی هەرێمی کوردستانیش وەزیری ناوخۆ بووە.
پاش ئەوەی ساڵی 2005 کابینەی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی پێکهێندرا، کەریم شنگالی بە وەزیری ناوخۆ دیاری‌کرا.
PM:08:23:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت