پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکی هەڵاتوو لە شاری هەولێر دەستگیرکرا


وێستگەنیوز_

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر بنەمای زانیارییەكانی هێزەكانی پۆلیس، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوكاریی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێكی هەڵاتوو دەستگیركرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە تۆمەتبارێك لە شوقەكەی خۆیدا هێرشیكردۆتە سەری و لێیداوە و پارەكانی بردووە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون لە رووداوەكە دەستیپێكرد و توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت، تۆمەتبار دوای رووداوەكە بەرەو شاری هەولێر هەڵاتبوو بەنیاز بووە بچێتە وڵاتی توركیا.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوكاری هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، توانرا تۆمەتبار لە شاری هەولێر دەستگیربكرێت.

پۆلیس دەڵێت: تۆمەتبار لەدایكبووی 1995ە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەری تایبەتمەند راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.


PM:08:15:10/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو