محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سان: حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم پێكه‌وه كاربكه‌ن
وێستگه‌نیوز
محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سان نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند كه ده‌بێت هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم پێكه‌وه كاربكه‌ن و بە گفتووگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2025 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دانیشتنێكی تایبه‌تی له‌باره‌ی دۆخی عێراق ئه‌نجامدا.
محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سان نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دانیشتنه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "عێراق هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌دات بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتان".
له وتاره‌كه‌یدا نوێنه‌ری یۆنامی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عێراق ده‌ربڕی بۆ ئه‌و هاوكارییه مرۆییه به‌خشنده‌یه‌ی پێشكه‌شی لوبنان و سوریا و غه‌ززه كردووه و باسی له‌وه كرد كه عێراق ڕۆڵی مرۆیی كاریگه‌ر له ناوچه‌كه‌دا ده‌گێڕێت".
سه‌باره‌ت به كاروباری ناوخۆی عێراق، نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی ستایشی پابه‌ندبوونی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه، جه‌ختیشی له گرنگی ئه‌م هه‌نگاوه له به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی وڵات كرده‌وه.
هاوكات ستایشی پابه‌ندبوونی حكومه‌تی عێراقی كرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی له كه‌مپی ئه‌لهۆڵ له سوریا و به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی مرۆیی زانی.
له ده‌ستكه‌وتێكیشدا كه به "گرنگ" وه‌سفی كرد، ئه‌لحه‌سان ئاماژه‌ی به دانپێدانانی حكومه‌تی عێراق به مافی خاوه‌ندارێتی زه‌وی ئێزیدییه‌كان كرد، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی حكومه‌ته به مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
له به‌شێكی تر وتاره‌كه‌یدا ئه‌لحه‌سان باسی له كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كرد و رایگه‌یاند كه "پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم پێكه‌وه كاربكه‌ن و بە گفتووگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن".
وتیشی: "حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن حكومه‌ت پێكبهێنن".
ئه‌لحه‌سه‌ن متمانه‌ی گه‌وره‌ی خۆی به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر ڕۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق كرده‌وه له چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا.
سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری له عێراق (یونامی)، ئه‌لحه‌سان داخستنی نووسینگه‌كانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی له موسڵ و كه‌ركوك ئاشكرا كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كۆتایی هاتنی ئه‌ركی یونامی له عێراق تا كۆتایی ئه‌مساڵ، 2025.
PM:05:47:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت