هه‌ردی سه‌ڵاح داواكاره په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر كارانه‌كردنی په‌رله‌مان بێنه ده‌نگ
وێستگه‌نیوز-
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی داواكاره په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر كارانه‌كردنی په‌رله‌مان بێنه ده‌نگ، ده‌شڵێ: "پێده‌چێت حزب هه‌بێت مه‌به‌ستی بێت، په‌رله‌مان ئاوا په‌كی بكه‌وێت".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ردی سه‌ڵاح ده‌ڵێت: "پێویسته ئیتر په‌رله‌مانتاران بێینه ده‌نگ به‌رامبه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌كاتیش بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌وه زیاتر په‌كخستنی ئه‌م پرسه گرنگه، كه په‌رله‌مانی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه، ئیتر متمانه‌ی خه‌ڵك و ده‌نگده‌ران به: 1- پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان. 2_ به په‌رله‌مان. 3_ به نوێنه‌ره‌كانیان، دوور نییه به‌یه‌كجاری كۆتایی بێت و ئه‌وه‌ش زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت بۆ داهاتووی پڕۆسه‌ی سیاسی و بێ هیوایی خه‌ڵك و دۆخی هه‌رێم".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "️پێده‌چێت حزب هه‌بێت باكی نه‌بێت و مه‌به‌ستی بێت، په‌رله‌مان ئاوا په‌كی بكه‌وێت، تا بڕیاری كۆتایی له هه‌ژمار و هه‌ندێك پرسی گرنگ له ده‌ستی خۆی بێت و له په‌رله‌مان به‌دوور بێت تا هه‌موو شتێك ته‌واوده‌بێت".
راشیگه‌یاندووه كه "چونكه ترسی هه‌یه و ده‌زانێت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كارابێت ئه‌و پرسانه له په‌رله‌مان بڕیاری لێ ده‌درێت و بڕیاره‌كه‌ش له‌وانه‌یه به‌دڵی ئه‌و نه‌بێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 20ى 10ی 2024 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام درا، به‌ڵام تا ئێستا كه 10ى 6ى 2025ه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵنه‌بژێردراوه و په‌رله‌مان كارا نه‌بووه.
PM:04:25:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت