شوان محه‌مه‌د: به‌غدا مووچه نه‌نێرێت هه‌رێم خۆی ده‌ست ده‌كاته‌وه به نه‌وت فرۆشتن
وێستگه‌نیوز-
شوان محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن رایگه‌یاند كه:
*به‌غدا چاوی به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵنایه و ده‌یه‌وێت كورد بكاته كۆیله و زه‌لیلمان بكات.
*هه‌موو دونیا تێده‌گه‌یه‌نین كه به‌غدا ده‌یه‌وێت زوڵم له خه‌ڵكی كوردستان بكات.
*به‌غدا ئاماده‌نه‌بێت پێشوازی له شانده‌كانمان بكات، په‌ناده‌به‌ینه‌به‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
*وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دۆخێكی دروست كردووه كه‌س نازانێت كه‌ی مووچه دابه‌ش ده‌كرێت و هۆكاری گرفته‌كانی هه‌رێم و به‌غدایه.
*هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتوون مانگانه 80 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ناوه‌ند، به‌ڵام 50 ملیار دینار گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
*موئامه‌ره‌یه‌كی ناوخۆیی و ئیقلیمی دژی هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه.
*حكومه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت رێگری له به‌قاچاغ فرۆشتنی نه‌وت بكات.
*به‌غدا شۆڤێنییه و رقیان له كورده، ئه‌مه گرفته‌كه‌یه و هیچ بیانوویه‌كی تر نییه.
*ئه‌گه‌ر دڵنیابووین به‌غدا مووچه‌ی ئه‌م هه‌شت مانگه نانێرێت ده‌بێت كورد له عێراق بكشێته‌وه.
*ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه نه‌نێرێت هه‌رێم خۆی ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌نه‌وت فرۆشتن.
*دڵنیابن دۆخی عێراق تێكده‌چێت و ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له هه‌ڕه‌شه‌كردن.
*تا مانگی 12ـی ئه‌مساڵ عێراق لێی ده‌قه‌ومێت و كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌یان ده‌كرێته ئامانج و ناتوانێت به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌ست راوه‌شێنێت.
*دڵنیابن دۆخی عێراق تێكده‌چێت و ناتوانێت له‌هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌رده‌وام بێت.
PM:03:53:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت