ته‌ندروستیی سلێمانی: له جه‌ژندا زیاتر له 6000 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌و ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانیان كردووه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند كه له چوار رۆژی جه‌ژندا زیاتر له 6000 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه، ده‌شڵێت: "هاوكات 16 تووشبووی نوێی شێرپه‌نجه تۆماركراون".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌ندروستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان 6,374 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی سلێمانی یان كردوه و زیاتر له هه‌زار نه‌خۆش داخڵ كراون و 386 نه‌شته‌رگه‌ری كراوه..".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ا هاتووه كه "له‌ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان 2,748 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شاریان كردوه و 688 نه‌خۆش داخڵ كراون و 316 نه‌شته‌رگه‌ری فریاكه‌وتن و كتوپڕكراوه و 61 نه‌شته‌رگه‌ری تر كراوه، هه‌روه‌ها 7,715 پشكنینی تاقیگه‌یی و 404 سۆنه‌ر كراوه و 113 شووشتنه‌وه‌ی گورچیله و 19 قه‌سته‌ره كراوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان 397 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی فێركاری یان كردوه له شاری سلێمانی و 84 نه‌خۆش داخڵ كراون و 82 منداڵ له‌دایكبوون كه 52 منداڵیان كوڕ بون و 30 منداڵیان كچ بوون، له‌نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی منداڵان 2,250 منداڵی نه‌خۆش بینراون و 244 منداڵ داخڵ كراون".
ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت: "له‌ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان 650 نه‌خۆش له‌به‌شه جیاجیاكانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بینراون و پشكنین بۆ 431 نه‌خۆش كراوه و 16 تووشبووی نوێ تۆماركراوه، له‌نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری 157 نه‌خۆش سه‌ردانیان كردوه و 9 نه‌خۆش داخڵ كراون".
راشیگه‌یاندووه كه "له‌ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان، له‌سه‌نته‌ری گورچیله‌ی ده‌ستكرد 172 نه‌خۆش سه‌ردانیان كردوه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه، 10 نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه داخڵ كراون".
PM:02:48:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت