هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی رێگەیەکی سەرەکی ئاگاداردەکاتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی رێگە سەرەکی تاسڵوجە ئاگاداردەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه به‌هۆی كاركردن له شه‌قامی (بابان) له كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه، شه‌قامی سه‌ره‌كی تاسڵوجه له‌پردی تاسڵوجه‌وه تاوه‌كو كۆتایی بازاره‌كه به‌ڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا داده‌خرێت".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، شۆفێران ده‌توانن شه‌قامی تاسڵوجه‌ی كۆن به‌كاربهێنن.
PM:12:55:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت