بەرگریی شارستانیی هەرێم: لە رۆژانی جەژندا هەشت ئۆتۆمبێل سووتاون
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 170 رووداوی جۆراوجۆر لە سەرانسەری هەرێم روویانداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی حوزەیرانی 2025، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەسەر فەرمانی لیوای مافپەروەر یادگار ئەنوەر فەرەج، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، گشت تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێی پلانی دیاری کراو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڕووداو و بارودۆخە لەناکاو و نەخوازراوەکان، لە ڕۆژانی جەژندا خرابوونە ئامادەباشی و سوپاس بۆ خوا، تەواوی کارەکان بەگوێرەی پلانەکە بەڕێوە چوون."
ئاماری رووداوەکان لە رۆژانی جەژندا بەمشێوەیە بووە، رووداوی ئاگرکەوتنەوە، کۆی گشتی 173 رووداو لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان روویداوە، هەروەها 75 رووداوی سووتانی پووش و پەڵاشیش هەبووە.
ئەوەشخراوەتەوەڕوو، "رووداوەکانی خنکان، یەک رووداوی خنکان هەبووە کە بە داخەوە منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە پارێزگای دهۆک خنکاوە، هەروەها بەڕووداوی هاتووچۆش یەک کەس لە ئیدارەی زاخۆ مردووە".
بەرگریی شارستانیی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، "لە رۆژانی جەژندا هەشت ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلێکیش سووتاون".
PM:12:04:10/06/2025
ئهم بابهته 612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت