کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئایاری 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەو ناوچانە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی چوارشەممە 11ی حوزەیرانی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەلات نیمچە هەوردەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی
AM:10:44:10/06/2025
ئهم بابهته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت