بڕیارە ئەمرۆ ئاگربەستی سێ رۆژەی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا دەستپێبکات
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ـی 5ـی 2025، ئاگربەستی سێ رۆژەی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا دەستپێدەکات و تاوەکو 11ـی مانگ بەردەوام بێت.
هەفتەی رابردوو، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بەهۆی پشووە فەرمییەکانی مۆسکۆ تایبەت بە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی رووسیا لە جەنگی جیهانیی دووەمدا، سێ رۆژ ئاگربەستی راگەیاند.
لەو بارەیەوە کۆشکی کرملن رایگەیاند، ئاگربەستەکە لە 8ـی ئایار تاوەکو 11ـی ئایار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "رووسیا پێی وایە ئۆکرانیاش بەهەمان شێوە پەیڕەوی ئاگربەست دەکات، ئەگەر هەر پێشێلکارییەک رووبدات، ئەوا هێزەکانی رووسیاش وەڵامی گونجاو و چالاکیان دەبێت".
سەرۆکی رووسیا باسی لەوە کردووە، "مۆسکۆ ئامادەیە دانوستانەکانی ئاشتی بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە ئەنجام بدات بۆ گەیشتن بە چارەسەری تەواوەتی کێشەکان."
لە ئێستادا ئەمریکا وەک نێوەندگیر لە هەوڵدایە بۆ راگرتنی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، هەرچەندە هەردوولا چەند سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە هەیە، بەڵام ئامادەیی خۆیان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە لەژێر رۆشنایی چەند مەرجێکی دیاریکراودا، نێشانداوە.
AM:09:36:08/05/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت