نوخشه ناسیح: سوپاس كاك قوباد
وێستگه‌نیوز-
نوخشه ناسیح دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند كه "متمانه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی سه‌ركردایه‌تی كردنه له‌ئه‌ركێك".
نوخشه ناسیح له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "به‌خۆشحاڵییه‌وه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه‌یان خسته سه‌ر شانی به‌نده كه كاره‌كانی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكه‌م و ئه‌و شانازییه‌یان پێبه‌خشیم له‌پای ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه پێشتر بنیاتمان ناوه".
نووسیویشیه‌تی: "سوپاسیان ده‌كه‌م و به‌ڵێن به‌وان و به‌خه‌ڵكی شاره‌كه‌م، هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌زیز، ده‌ده‌م كه هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆم، به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه بخه‌مه‌گه‌ڕ له‌پێناو ئه‌وه‌ی له‌ئاستی متمانه‌كه بم و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان".
ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ به‌ڕه‌سمی ئه‌و ئه‌ركه‌مان پێ‌سپێردرا و داوا ده‌كه‌م به‌هه‌موومانه‌وه هاوكاری یه‌ك بین چونكه هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه خزمه‌ت بكه‌ین".
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌كاله‌ت راشیگه‌یاندووه كه "من ئه‌وكاته دڵخۆشده‌بم كه خزمه‌تێك به كه‌سێك بكه‌م، ئینجا ئه‌گه‌ر به‌هه‌موو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بێت ئه‌وا شانازییه‌كی گه‌وره‌یه و دڵخۆشیه..".
PM:07:44:19/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت