ژینێ ئه‌تروشی: هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم له‌سه‌ره
وێستگه‌نیوز-
پاش ئه‌وه‌ی چالاكوان و خانمه گۆرانیبێژ ژینێ ئه‌تروشی، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك دژی كوشتنی سه‌گی بێلانه له چاوپێكه‌وتنێكیدا وتی "سه‌گ له‌پێش پیاوه‌وه‌یه"، له ئێستادا ده‌ڵێت: "هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم له‌سه‌ره". له به‌رامبه‌ردا تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 داوا له پارێزگاری دهۆك ده‌كات، گیانی ئه‌و چالاكوانه بپارێزێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی 1ی 2025، ژینێ ئه‌تروشی، به تۆڕی هاوپه‌یمانی 19ـی راگه‌یاند كه "له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، پاش ده‌ربڕینی بیروبۆچوونم له دیدارێكی رۆژنامه‌گه‌ری، به كۆمێنت و نامه ده‌یان جۆر هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه، سه‌رباری ئه‌مه‌ش له‌م ڕۆژانه‌دا له بۆنه‌یه‌ك بووم چه‌ند گه‌نجێك به ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردم یه‌كێك له گه‌نجه‌كان وتی ئه‌مه ئه‌بێ به‌ده‌ستی خۆم بكوژرێت. هه‌روه‌ها چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی له بڵندگۆی مزگه‌وته‌وه ناویان زڕاندوم".
له به‌رامبه‌ردا، تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 داوا له پارێزگاری دهۆك ده‌كات، "گیانی چالاكوان و گۆرانیبێژ ژینێ ئه‌تروشی بپارێزێت و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێیكراوه به جددی وه‌ربگرێت."
ژینێ ئه‌تروشی له‌دایكبووی شاری دهۆكه له نه‌رویج گه‌وره بووه، چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ند گۆرانییه‌كه.
له‌ماوه‌ی ڕابردودا له‌چاوپێكه‌وتنێك له ده‌زگای میدیای رووداودا باسی له‌مافی ئاژه‌ڵان كرد له وڵاتانی ئه‌وروپا و وتی: ""سه‌گ له‌پێش پیاوه‌وه‌یه".
PM:04:14:26/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 5116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت