ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: سنوورمان لەگەڵ سوریا بە تەواوەتی پارێزراوە و داخراوە
وێستگەنیوز-
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دڵنیایی تەواو دەداتە هاوڵاتییان و دەڵێت، "سنوورمان لەگەڵ سوریا بە تەواوەتی پارێزراوە و داخراوە".
ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی دووەمی 2024، لیوا قەیس ئەلمحەمداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاندووە، "سنوورەکانی عێراق بەتەواوی داخراون، هێزە ئەمنییەکانیش پابەندن بە فەرمانی فەرماندەی گشتی بۆ پاراستنی عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزە ئەمنییەکان لە ئاستی ئەمنیدا هەنگاوی گەورەیان ناوە و ئێستا دۆخەکە جیاوازە لەوەی کە هەبووە".
لە سوریا دۆخێکی ئاڵۆز تێپەڕدەبێت و ئەمەش وایکردووە عێراق بڕیابدات سنوورەکانی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتە دابخات لەپێناو پاراستنی وڵاتەکەی خۆی.
PM:09:03:30/11/2024
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت