تەقە لە دادگای دهۆک کرا و تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا
وێستگەنیوز-
چەکدارێک تەقەی لە باڵەخانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک کرد و دواتر هێزە ئەمنییەکان تۆمەتبارەکەی دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن چەکدارێکەوە تەقە لە باڵەخانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک کراوە، بەڵام رووداوەکە تیرۆریستی نییە".
هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەوەی بە وێستگەنیوز راگەیاند، "توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن، کێشەی ئەم کەسە ئەوەیە هەفتەیەک لەمەوبەر بنەماڵەکەی لە کەیسێکی یاسایدا بەرامبەر بنەماڵەیەکی دیکە دۆڕاندوویانە و دادگا لە بەرژەوەندیی بنەماڵەکەی تر دۆسییەکەی یەکلاکردووەتەوە".
وێستگەنیوز بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی رووداوەکەوە چەندجارێک پەیوەندیی بە هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.
PM:04:33:30/11/2024
ئهم بابهته 2128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت