به‌رگریی شارستانیی هه‌ڵه‌بجه بۆ هاووڵاتییان: له ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی هه‌ڵه‌بجه داوا له هاووڵاتییان ده‌كات له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی لافاو ڕووی داوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ـی تشرینی دووه‌می 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی هه‌ڵه‌بجه داوای له هاووڵاتییان كرد به‌هۆی مه‌ترسی لافاو و له‌پێناو پاراستنی گیانیان له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
به‌رگریی شارستانی هه‌ڵه‌بجه، ده‌ڵێت: ئۆتۆمبێلێكی زۆر گیری خواردووه، ئه‌و ماڵانه‌شی كه مه‌ترسیی لافاویان له‌سه‌ره به زووترین كات چۆڵی بكه‌ن، چونكه ئاو چووه‌ته ناو ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێل، دووكان و خانوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه شه‌پۆلی بارانه بهخووڕهكه كۆمه‌ڵێك گه‌ڕه‌ك و بازاڕیشی گرتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها تا دێت لافاو و بارانبارینیش زیاتر ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌نته‌ری (jcc) داواكارییه‌كی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه كرد و رایگه‌یاند كه "به‌هۆی دروستبونی كێشه‌ی ته‌كنیكی بۆ ژماره 500 ی سه‌نته‌ری jcc هه‌ڵه‌بجه، هاوڵاتییان ده‌توانن له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراودا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره مۆبایلی (07705047008) یان (07501258212) سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی ههڵًهبجه بۆ فریاكه‌وتنی خێرا".
PM:11:52:03/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت