یەکێتی لە دادگای لێکۆڵێنەوەی کەرخ داوای یاسایی لەسەر هەژماری من تۆمارکرد


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سکالای یاسای لەسەر پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمارکرد.

سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند: ئەمرۆ پێنجشەممە 31ـی 10ـی 2024، "یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەڕێگەی تیمێکی یاسای و ئەندام پەرلەمانەکانی لە عێراق سکالای یاسای لەسەر پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمارکرد".
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لە دادگای لێکۆلینەوەی کەرخ لەسەر رێگری کردن لە جێبەجێکردنی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران و بەزۆر ناچارکردنی فەرمانبەران بە کردنەوەی هەژماری بانکی لە هەژماری من."

"ناچارکردنی فەرمانبەران و کردنەوەی هاژماری بانکی لە بانکە ناحکومیەکان پێچەوانەی بریاری دادگای فیدڕاڵییە؛ و لە ئێستاشدا دادگای لیکۆلینەوە سکاڵاکەی قبوڵکردووە و دەستی کردووە بە رێککارە یاساییەکان."


PM:01:23:31/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو