سەعدی ئەحمەد پیرە: بڕیار دراوە لە سلێمانی هەژماری من رابگیرێت


وێستگەنیوز_

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "بڕیار دراوە لە سلێمانی کار بە هەژماری من نەکرێت و رامانگرتووە".
 
ئەمرۆ پێنجشەممە 31ـی 10ـی 2024، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی بە میدیای رووداوی راگەیاندووە، "چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژی شەممە گفتوگۆکان دەستپێبکەن و لە یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی خۆی سەرپەرشتیی گفتوگۆکان دەکات."
 
لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنیش باسی لەوە کرد، "ئەنجامەکەمان بەدڵ بوو. دەنگ و کورسیمان زیاد کرد".
 
سەبارەت بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا، وتەبێژی یەکێتی دەڵێت: "بەڵگەی سەلمێنەرمان بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردن نییە." وتیشی: بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردن زۆر گرنگ بوو. 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر پارتی دەستپێشخەریمان بۆ بکات، گفتوگۆی لەگەڵ دەکەین، هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەکەین بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەت."


PM:01:07:31/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو