بەرگری شارستانی غەززە: لە هێرشێکی ئیسرائیلدا 93 کەس کوژران
وێستگەنیوز_
بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە رایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە کەرتی غەززە 93 کەس کوژراون کە "زۆربەیان ژن و منداڵ بوون."
ئەمرۆ سێشەممە 29ـی 10ـی 2024، بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، "لە کۆمەڵکوژییەکەی شەوی رابردوودا 93 کەس شەهید بوون و 40 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن."
بەگوێرەی کارمەندانی بەرگریی شارستانیی کەرتەکە، زۆربەی کوژراوەکان ژن و منداڵ بوون.
لە پاش هێرشەکە، بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و رایگەیاند، "دووژمن کۆمەڵکوژییەکی دیکەی بەرامبەر خەڵکی ئێمە ئەنجامدا و باکووری غەززەش بووەتە ئامانجی هەڵمەتێکی پاکتاویی نەتەوەیی و ئاوارەکردنێکی سیستماتیکی."
لە بەرامبەردا، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
PM:08:41:29/10/2024
ئهم بابهته 852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت