خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلول راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خشته‌ی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی راگه‌یاند كه‌  سبه‌ینێ‌ هه‌ینی‌ ده‌ست پێده‌كات و تا كۆتایی هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌ێت.


به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سبه‌ینێ‌ هه‌ینی‌، مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ خانه‌نشینانی‌ شارستانی‌ و پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

رۆژی‌ شه‌ممه‌ش مووچه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و زیندانه‌ سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ كه‌ رۆژی‌ ده‌نگدانی‌ گشتییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان مووچه‌ دابه‌ش ناكرێت.

ئه‌مه‌ش خشته‌كه‌یه‌:


AM:11:36:17/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت