پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ بافڵ تاڵه‌بانی: چاڵنجه‌كه‌ت قبوڵ نه‌كرا


وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی‌ چاڵنجێك له‌گه‌ڵ‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و ده‌ڵێت: "چاڵنجه‌كه‌ت قبوڵ نه‌كرا".


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی‌ بانگه‌شه‌ی‌ حزبه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ چاڵنجی مەسرور بارزانی کرد كە دیبەیتی لەگەڵدا بكات.

له‌ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "چاڵنجه‌كه‌ت بۆ دیبه‌یت له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور قبوڵ نه‌كرا".

پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌ ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر خۆت و كاك قوباد بێنه‌ هه‌ولێر له‌وانه‌یه‌ ته‌وقه‌یه‌كی دیكه‌ت له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌گه‌ر ته‌كلیفت بۆ بكاته‌وه‌ دوباره‌ وه‌ك رێزێك بۆ جێگره‌كه‌ی، هه‌رچه‌نده‌ بۆ ته‌وقه‌كه‌ش وه‌عد ناده‌م".


PM:11:02:02/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 4576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو