موقاوه‌مه‌ی عێراق هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه‌ی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مریكا كرد و رایگه‌یاند كه هه‌ر كارێكی دوژمنكارانه دژی ئێران ئه‌نجام بدات، هێرش ده‌كاته‌سه‌ر بنكه‌كانی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه‌ی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مریكا كرد و رایگه‌یاند كه گه‌ر ده‌ستوه‌ردان بكات و هه‌ر كارێكی دوژمنكارانه دژی ئێران ئه‌نجام بدات، هێرش ده‌كاته‌سه‌ری.
ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له هه‌ر كارێكی دوژمنكارانه دژ به كۆماری ئیسلامی، یان گه‌ر دوژمنی زایۆنی، ئاسمانی عێراق بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران به‌كاربهێنێت، هه‌موو بنكه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه ده‌بێته ئامانجمان".
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراق دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل دێت.
PM:09:51:01/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت