ورده‌كاری نوێ ده‌رباره‌ی كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا
وێستگەنیوز-
راپۆرته رۆژنامه‌ییەکان سه‌باره‌ت به كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی، ورده‌كاری نوێیان ئاشكرا كردووه، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئۆپەراسیۆنه‌كان داده‌نرێت كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، فه‌رمانده‌كانی حزبوڵڵای تێداكراوه‌ته ئامانج.
به‌پێی راپۆرته‌كان، پیاوێكی نه‌ناسراو چاوی به نه‌سروڵڵا كه‌وتووه و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه، له كاتی ته‌وقه‌كردنه‌كه‌دا ماده‌یه‌كی نه‌زانراو له ده‌ستی كابراكه‌وه به‌ر ده‌ستی نه‌سروڵڵا كه‌وتووه. ئه‌و ماده‌یه یارمه‌تی ئیسرئیلی داوه شوێنی نه‌سروڵڵا بدۆزێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی رۆژنامه‌ی مه‌عاریف بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل ته‌نها له ماوه‌ی دوو خوله‌كدا، توانیویه‌تی به وردی شوێنی نه‌سروڵڵا ده‌ستنیشان بكات و دڵنیابووه له‌وه‌ی له باره‌گاكه‌ی باشووری بەیروتە.
دوای ئه‌وه به چه‌ند خوله‌كێك، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی باره‌گاكه‌یان كردووه و نزیكه‌ی 80 ته‌ن بۆمبیان به‌سه‌ر شوێنه‌كه‌دا خستووه‌ته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كوشتنی نه‌سروڵڵا و فه‌رمانده باڵاكانی حزبوڵڵا.
راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی مه‌عاریف باس له‌وه ده‌كات نه‌سروڵڵا به‌هۆی خنكانه‌وه مردووه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی خۆی له ژورێكی باره‌گاكه‌دا شاردووه‌ته‌وه كه هه‌واگۆڕكێی تێدا نه‌بووه و گازه ژه‌هراوییه‌كان كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌وه په‌یدابووه، دزه‌ی كردووه‌ته ناو ژووره‌كه‌وه.
ته‌رمی نه‌سروڵڵا
• دوای بۆردوومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری بەیروت له رۆژی هه‌ینی، رۆژی شه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی نه‌سروڵڵا ده‌رهێنراوه.
• ته‌رمه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی بێروت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ برینداربوونێكی جه‌سته‌یی به ته‌رمه‌كه‌وه دیاربێت.
• رۆژی یه‌كه‌شه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی نه‌سروڵڵا شۆردرا و كفنكرا، تا ئێستا شوێنی ناشتی دیارینه‌كراوه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه حزبوڵڵا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له هه‌مان بۆردوماندا، عه‌لی كه‌ركی كوژراوه كه فه‌رمانده‌یه‌كی مه‌یدانی به‌ره‌ی باشوری حزبوڵڵا بووه.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئێرنا"ی ئێران رایگه‌یاند "له هه‌مان ئه‌و بۆردوومانه‌دا، عه‌باس نیلفرۆشان جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران كوژراوه".
حزبوڵڵا ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ نه‌سروڵڵا و له گه‌ڕه‌كی حه‌ریك كوژراون. به‌ڵام سوپای ئیسرائیل رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، "زیاد له 20 كه‌سی دیكه كوژراون كه پله و پۆستی جیاوازیان هه‌بووه و له باره‌گاكه‌ی بەیروت و له‌ژێر باڵه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كاندا بوون و له‌وێوه سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حزبوڵڵایان دژ به ئیسرائیل ده‌كرد".
AM:10:10:30/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 4188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت