سیروان بارزانی: لە بۆردوومانەکەی کەمپی مەخمووردا کەسێک کوژراوە و دوانی دیکەش بریندار بوون
سیروان بارزانی
وێستگهنیوزـ
سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری 6ی پێشمەرگە (گوێڕ - مەخموور) رایگەیاند، لە بۆردوومانەکەی کەمپی مەخمووردا کەسێک کوژراوە و دوانی دیکەش بریندار بوون.
سیروان بارزانی، به رووداوی راگەیاند، لە بۆردوومانەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی کەمپی مەخمووردا، کەسێک کوژراوە و دوانی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئامانجەکە ماڵێک بووە لەناو کەمپەکەدا و دیارنییە قوربانییەکان سڤیل بوون یان نا".
بۆردوومانەکە لە رێگەی درۆنەوە لە کاتژمێر 05:05ی ئێوارەی ئهمڕۆ سێشەممە 10ی ئەیلول کراوە.
کەمپی مەخموور، دانیشتووانەکەی پێی دەڵێن کەمپی (شەهید رۆستەم جوودی)، لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووخ لە رۆژهەڵاتی مەخموور بۆ پەنابەرانی کوردی باکووری کوردستان دروستکراوە.
بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی مەخموور، نزیکەی 10 هەزار کەس لە کەمپەکەدا نیشتەجێن. تورکیا زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، کەمپەکە بووەتە شوێنی پێگەیاندنی ئەندامانی پەکەکە و تا ئێستا چەند جارێک بۆردوومانی کردووە.
PM:09:50:10/09/2024
ئهم بابهته 868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت