وێنه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی له سنوری ئو‌رد‌ن 3 ئیسرائیلی كوشت بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی وێنه و ده‌نگۆیه‌كی زۆر به هه‌ڵه، سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی له ده‌روازه‌ی شا حسێن (پردی اللنبی) سه‌ر سنوری كه‌رتی خۆرئاوا و ئو‌رد‌ن، بڵاوبوه‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2024، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئو‌رد‌ن له لێدوانێكیدا بۆ ئه‌لعه‌ره‌بییه و ئه‌لحه‌ده‌س نێت، پشتڕاستی كرده‌وه هه‌مو ئه‌و ناوانه‌ی بۆ هێرشبه‌ره‌كه وتراون، ناڕاستن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ناوی راسته‌قینه‌ی هێرشبه‌ره‌كه ماهیر ئه‌لجازی-یه.
لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل ، رایگه‌یاند هێرشبه‌ره‌كه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی ئوردنی هه‌یه و ناوی ماهیر ئه‌لجازی-یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل، هێرشبه‌ره‌كه دانیشتوی ناوچه‌ی ئه‌زرحه له خۆرهه‌ڵاتی به‌ترا له باشوری ئو‌رد‌ن، ته‌مه‌نی 39 ساڵه و وێنه‌ی سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ی كه هێرشبه‌ره‌كه لێیخوڕیوه، بۆمبڕێژ نه‌كرابوو، هێرشبه‌ره‌كه لێیه‌وه داده‌به‌زێت و به‌ره‌و هێزه‌كانی ئیسرائیل ده‌ست به ته‌قه ده‌كات.
ئه‌م هێرشه، دوای به‌رپابوونی شه‌ڕی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، له رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كان و ئۆردوگانیشنه‌كانی ئیسرائیل له ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه، به یه‌كه‌م هێرشی له‌و جۆره داده‌نرێت كه له سنوری ئوردنه‌وه كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئیسرائیل و له ئه‌نجامدا سێ پاسه‌وانی ئه‌منی ئیسرائیل كوژران.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئو‌رد‌ن رایگه‌یاند بۆ دیاریكردنی سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌ی له هێرشه‌كه ده‌ستپێكردووه.
ئیسرائیل لای خۆیه‌وه، هه‌مو ده‌روازه وشكاییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئو‌رد‌ن داخستووه و رێگه به هاتوچۆی گه‌شتیاران نادات. هه‌روه‌ها ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له‌و شوێنه‌دان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی و راوه‌ستانی ده‌یان بارهه‌ڵگر.
هێرشه‌كه له كاتێكدایه، كه‌رتی خۆرئاوا له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه، به هۆی ده‌ستگیركردن و په‌لاماردانه‌كانی ئیسرائیله‌وه، بارگرژی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
له دوای به‌رپابوونی شه‌ڕی غه‌ززه، له‌گه‌ڵ زیادبوون و هه‌ڵكشانی ده‌ستدریژییه‌كانی ئیسرائیل، كه‌رتی خۆرئاوا وه‌ك ئه‌وه وایه له‌سه‌ر ده‌می گڕگانێكی گڕگرتوو بێت.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین، تا ئێستا له كه‌رتی خۆرئاوا، لانی كه‌م زیاد له 660 فه‌له‌ستینی، به ده‌ستی هێزه‌كانی ئیسرائیل یان جووله‌كه‌نشینه‌كانی ئیسرائیل كوژراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه به پێی لێدوانی به‌رپرسانی ئیسرائیل بێت، له هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه و له ئه‌نجامی هێرشی فه‌له‌ستینییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، لانی كه‌م 23 ئیسرائیلی كوژراون، له ناویاندا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌یه.
شایه‌نی باسه ده‌روازه‌ی اللنبی (شا حسێن)ی سنوریی، ئه‌و فه‌له‌ستینیانه به‌كاریده‌هێنن كه گه‌شت بۆ ئو‌رد‌ن ده‌كه‌ن و پاشان له‌وێوه ده‌ڕۆن بۆ ده‌ره‌وه.
PM:06:19:08/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت