ماتیۆ میلەر: ئێرانمان ئاگادار كردووە زیادكردنی گرژییەكان لە بەرژەوەندی ئەواندا نیە

‌ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی ئەمریكا

وێستگه‌نیوزـ

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، هەر كردەوەیەك لەلایەن ئێرانەوە رەنگە وەڵامدانەوەی بەرامبەری لێبكەوێتەوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، "بە ئێرانمان راگەیاندووە، بەرگری لە ئیسرائیل دەكەین".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌شڵێت، هەر كردەوەیەك لەلایەن ئێرانەوە، رەنگە ببێتە هۆی هەڵكشانی ئاڵۆزییەكان و وروژاندانی وەڵامدانەوەی بەرامبەر.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "ئێرانمان ئاگادار كردووە، زیادكردنی گرژییەكان لە بەرژەوەندی ئەواندا نیە".


PM:09:31:05/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت