ئه‌مڕۆ لیژنەیەکى وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکات


وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ لیژنەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، لە چوارچێوەى کارەکانى لیستى مووچەى مووچەخۆران سەردانی هەرێمى کوردستان دەکات و ئامانجیانە راهێنان بە کارمەندانى بەشى ژمێریاریى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان بکەن لەسەر چۆنێتى ئامادەکردنى لیستى مووچە و وردبینى لە داهاتى نانەوتى.


بەگوێرەى زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 4ى ئابى 2024، لیژنەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، سەردانى هەرێمى کوردستان بکات و بە هاوبەشى لەگەڵ بەشی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمى کوردستان، کارلەسەر ئامادەکارییەکانى لیستى مووچەى مووچەخۆران بکەن.

هەربەگوێرەى زانیارییەکان، یەکێک لە ئامانجەکانى لیژنەکەى وەزارەتى دارایى عێراق، کارکردنى هاوبەشە لەگەڵ وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان، تا مانگانە لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی مانگەکان کە ئامادەی دەکەن، هاوشێوەی ئەوە بێت وەزارەتی دارایی عێراق داوای دەکات.

هاوکات، لیژنەکەى وەزارەتى دارایى عێراق راهێنان بە کارمەندانى بەشى ژمێریاریى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان دەکەن، بۆ چۆنیەتى ئامادەکردنى لیستى مووچە و وردبینى لە داهاتى نانەوتیى هەرێمى کوردستان.


AM:11:52:04/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت